نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە مەرسومەکەى ئەحمەد شەرع دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەرسومەکەى ئەحمەد شەرع لە بارەى کوردەوە دەکات و دەڵێت، "بەهای ئەم بڕیارانە لهوهدايه بکرێنە یاسای بەرکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن".
هەنگاوی بودنیانانی سووریای نوێ
نێچیرڤان بارزانی، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت "داننان بە کورد وەک پێکهاتەيهكى ڕەسەن و پاراستنی مافهكانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياسايى دروسته بۆ بونیادنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان".
بکرێنە یاسا لە دەستووری سووریادا
نێچیرڤان بارزانی، له كاتێكدا مهرسومەکە بهرز ههڵدهسهنگێنێت، دووپاتى دهكاتەوە بەهای تەواوەتی ئەم بڕیارانە لهوهدايه بکرێنە یاسای بەرکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێگير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.
مافەکان مسۆگەر و پارێزراوبن
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پشتیوانی خۆشى بۆ هەر هەوڵێک دەردەبڕێت بۆ بونیادنانی دەوڵەتێک له سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه سیاسی و کولتوورییهکانی ههمووان مسۆگهر و پارێزراو بن.
دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی مەرسومەکە
داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات دوور لە توندوتیژی پێکەوە کار بكهن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرسومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. ئامادەیى ههرێمى كوردستانیشى دەربڕیوە بۆ ههموو هاوكارييهك لهپێناو ئاشتى و سهقامگيريدا.
مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع
ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆکى ڕاگوزەرى سووریا، مەرسومێکى کۆماریى لەبارەى هەندێک مافى کوردەوە دەرکرد و زمانى کوردی وەک زمانێکى نیشتمانى ناساند، پێدانى ڕەگەزنامەشى بە هاوڵاتییان کورد ڕاگەیاند، نەورۆزیشى بە جەژنێکى نیشتمانى دیاریکردووە، بەڵام باسى لە مافە سیاسییەکان نەکردووە.
مافی کورد بە مەرسوم ناپارێزرێت
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، مافەکانی کورد بە مەرسومێکی کۆمارى کاتی ناپارێزرێت، پێویستە لە دەستوورێکی هەمیشەییدا، کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل و تەواوی پێکهاتەکان بکرێت، مافەکانیان جێگیر بکرێت.
17/01/2026