بایرام بۆزیەڵ: کەناڵ8 بەگوێرەی پرەنسیپە مۆدێرنەکانی میدیا کار دەکات
کۆڤان حەمید 18/01/2026
بایرام بۆزیەڵ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست لە باکووری کوردستان (پەسەکە)، بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵ8، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندانی کەناڵەکە کرد.
شێوازی کارکردنی میدیایی
سەرۆکی پەسەکە ئاماژەی بەوە کرد، کەناڵ8 لە کارەکانیدا پابەندە بە پرەنسیپە مۆدێرنەکانی بواری میدیا و ڕاگەیاندن و بەو شێوازە بابەتەکانی دەگەیەنێت.
بایەخدان بە پرسە نەتەوەییەکان
بایرام بۆزیەڵ جەختی لەوە کردەوە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کارکردنی کەناڵەکە ئەوەیە کە گرنگییەکی تایبەت بە پرسە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کارەکانیدا دەدات.
کۆڤان حەمید
18/01/2026