دوزگون کاپلان: کەناڵ8 بەگوێرەی پڕەنسیپی پیشەی ڕۆژنامەگەری کار دەکات
کۆڤان حەمید 18/01/2026
دوزگون کاپلان، سەرۆکی گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک پار)، بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵ8ـەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵەکە کرد.
پابەندبوون بە پڕەنسیپە پیشەییەکان
سەرۆکی گشتی هاک پار ڕایگەیاند، کەناڵ8 لە کارەکانیدا پابەندە بە پڕەنسیپەکانی پیشەی ڕۆژنامەگەرییەوە و لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوامی بە کارەکانی دەدات.
کارکردن لە هەلومەرجی سەختدا
دوزگون کاپلان ئاماژەی بەوە کرد، سەرباری بوونی هەلومەرجی سەخت لە کوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام کەناڵ8 لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی تەمەنیدا، بە شێوەیەکی بوێرانە بەدوای دۆزینەوەی ڕاستییەکاندا گەڕاوە.
کۆڤان حەمید
18/01/2026