مهاباد زیانی: پێویستە کەناڵ8 لە ئەرکە نیشتمانپەروەرییەکەی بەردەوام بێت

مهاباد زیانی، بەرپرسی نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) لە دیمەشق
مهاباد زیانی، بەرپرسی نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) لە دیمەشق

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن

مهاباد زیانی، بەرپرسی نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) لە دیمەشق، بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵ8ـەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کەناڵەکە کرد.

خزمەتی نەتەوەیی و نیشتمانی

بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە دیمەشق هیوای خواست، کەناڵەکە لە پرۆژەی خزمەتی نەتەوەیی بەردەوام بێت و پەرە بەو ئەرکە نیشتمانپەروەرییەی بدات کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە.

گەیاندنی دۆزی کورد بە جیهان

مهاباد زیانی جەختی لەوە کردەوە، پێویستە کەناڵەکە وەک سەکۆیەک بەردەوام بێت بۆ گەیاندنی دۆزی گەلی کورد بە هەموو جیهان و گواستنەوەی ڕووداوەکان بەو ئاڕاستەیەدا.