ئاراس محەمەد ئاغا : کەناڵ 8 بێ لایەنانە پەیامەکان دەگەیەنێت

کەناڵ8 18/01/2026
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوى مەڵبەندى نەینەواى حیزبەکە پیرۆزبایی لە کەناڵ8 دەکات و دەڵێت" کەناڵ8 بێلایەنانە پەیامەکانى دەگەیەنێت.

کەناڵێکی پڕۆڤیشناڵ و ڕاستگۆ

لە پەیامەکەى ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتووە، کەناڵ8 لە تەمەنی دووساڵەی کارکردنیدا توانی وەک کەناڵێکی پرۆفیشناڵ و ڕاستگۆ و پێشکەوتوو کارەکانی خۆی بکات و ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنى بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کوردستان و بێ لایەنانە پەیامەکانی بگەیەنێت.

سەرکەوتنی زیاتر

ئەندامەکەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى هیواخوازە، کەناڵ8 لە داهاتوودا بتوانرێت سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت و بە بەرنامە و کاری میدیایی خزمەتی باشتر و گەورەتر پێشکەشی بینەران بکات .

کەناڵ8

18/01/2026