ئەردۆغان: داماڵینی تەواوەتیی سووریا لە تیرۆر بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. فۆتۆ: AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. فۆتۆ: AA

بورهانەددین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و دوا پێشهاتەکانی سووریا کردووە.

جەختکردنەوە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکەدا جەختی لە گرنگیی یەکپارچەیی خاکی سووریا، یەکگرتوویی، سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکە کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاراستنی سەروەریی سووریا بۆ تورکیا بایەخی تایبەتی هەیە.

داماڵینی سووریا لە تیرۆر

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، داماڵینی تەواوەتی خاکی سووریا لە تیرۆر نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتە، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکەش پێویست و گرنگە. باسی لەوەش کردووە کە پاککردنەوەی ناوچە جیاوازەکان لە گرووپە چەکدارەکان دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامیی هەمیشەیی.

زیادکردنی پشتیوانییەکان بۆ دیمەشق

سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لە زیادکردنی پشتیوانییەکانی ئەنقەرە بۆ دیمەشق لە زۆر بواردا کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەسەرووی هەموو بوارەکانەوە، تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوکاریی حکومەتی نوێی سووریا دەکات.