دیمەشق کامپی هۆلی وەکو ناوچەی قەدەغەکراو ناساند

نوێترین دیمەنی کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: AFP
نوێترین دیمەنی کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، فۆتۆ: AFP

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە ناو کامپی هۆلەوە و کەمپەکەی وەکو ناوچەی قەدەغەکراو ناساند.

دەستبەسەرکراوانى ناو کەمپەکە دەرناکەون

بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى لە کەمپەکە بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت ژمارەیەکى زۆر هێزى ئەمنى ڕەوانەى کەمپەکە کراوە، بەڵام لە دیمەنەکاندا دەستبەسەرکراوانى ناو کەمپەکە دەرناکەون.

دوێنی هەسەدە کەمپەکەی چۆڵکرد

هەر دوێنێ کە کەمپەکە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە چۆڵکرا، دیمەنی هەڵاتنی منداڵ و ژنانی داعشی بڵاوکرایەوە و بە لێشاو ڕایان دەکرد، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر نزیکەی 25 هەزار ژن و منداڵی سووری، عێراقی و بیانیی لە کەمپەکەدا بوون.