سبەى 100 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ  فڕۆکەخانەى هەولێر

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا

سبەى و دوو سبەى، نزیکەى 200 کۆچبەرى هەرێمى کوردستان لە لیبیاوە دەهێنرێتەوە  بۆ هەولێر.

لێدوانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەى باڵیۆزخانەى عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، سبەى یەکەم کاروانى کۆچبەرەکان لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر کە ژمارەیان 100 کۆچبەرە.

بە فڕۆکەی سەربازیی دەگوازرێنەوە

گوتیشى "بە فەرمانى سەرۆکوەزیران، یەکەم گەشتى گەڕانەوەى کۆچبەرەکان بە فڕۆکەى (سى- 130) سەر بە وەزارەتى بەرگریی عێراق دەکرێت، ڕۆژى دواتریش ئەو کۆچبەرانەى دیکە کەماونەتەوە دەگەڕێنرێنەوە".

سبەی سەر لە بەیانی دەگەنەوە هەولێر

بەکر عەلى، سەرۆکى کۆمەڵەى پەنابەرە گەڕاوەکان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سبەى کاتژمێر چوارى بەیانى فڕۆکەى کۆچبەرەکان لە لیبیا بەڕێدەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر شەش بگاتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر.

هێشتا 250 کۆچبەری دیکە دەمێننەوە بگەڕێنرێنەوە

گوتیشى، بەگەڕانەوەى ئەو 200 کۆچبەرە، نزیکەى 250 کۆچبەرى دیکەى کورد لەو وڵاتە ماون بگەڕێنرێنەوە.

ژمارەیان نزیکەی 500 کۆچبەر بوون

نزیکەى 500 کۆچبەرى کورد کە بەنیازبوون لە لیبیاوە بگەنە ئەورووپا، لەو وڵاتە لەلایەن قاچاخچییەوە دەستگیرکراون و کار بۆ هێنانەوەیان دەکرێت.