هەسەدە لە گرتووخانەى ئەقتان لە ڕەققە کشایەوە

گرتووخانەى ئەقتان لە ڕەققەى سووریا
گرتووخانەى ئەقتان لە ڕەققەى سووریا

هێزەکانى سووریاى دیموکرات هەسەدە، لە گرتووخانەى ئەقتان لە باشوورى ڕەققە کشانەوە.

کشانەوە بۆ کۆبانێ

دەستەى ئۆپراسیۆنەکان لە سوپاى عەرەبیی سووریا بڵاویکردەوە، هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە گرتووخانەى ئەقتان و دەوروبەرى، بەیاوەرى یەکەکانى سوپا کشانەوە بۆ کۆبانێ.

وەزارەتى ناوخۆ ئەرکى زیندانەکە وەردەگرێت

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە دەستپێکى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى 18ـى کانوونى دووەمە و وەزارەتى ناوخۆ ئەرکى کارگێڕى زیندانەکە وەردەگرێت.

گەمارۆدانى گرتوخانەکە

گرووپە چەکدارەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سووریا لە 18ـى کانوونى دووەمەوە گرتووخانەى ئەقتانیان گەمارۆداوە و زیاتر لە دوو هەزار چەکداریی دەستگیرکراوى داعشى تێدایە.

سێیەم گرتوخانەیە

لە دواى کەمپى هۆل و گرتووخانەى شەدادى، گرتووخانەى ئەقتان سێیەم گرتووخانەیە لەلایەن هێزەکانى سووریاى دیموکراتەوە ڕادەستى گرووپە چەکدارەکان و سوپاى سووریا دەکرێت.