هەولێر دۆڕا

لە گەڕى چواردەیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا بەدوو گۆڵى بێوەڵام بەرامبەر تەڵەبە دووچارى شکست هات.

دووەم شکست

هەولێر دووەم یاریی لەسەریەکە دووچارى شکست دەبێتەوە بەوەش لەدەستدانى پێشەنگى بۆ گەرمەى رکابەرى ئەگەرێکى بەهێزە لە قۆناغى داهاتوو.

گۆڵەکانى تەڵەبە لە یارییەکەدا لە ڕێگەى پیشەگەرى جەزائیرى کەریم عورێبى و ئیسماعیلى تەنزانى تۆمارکران.

کارتێکى سوور

لە دوایین خولەکى یارییەکەش، ناوبژیوا بە کارتى سوور هارون زوبەیدى یاریزانى هەولێرى کردە دەرەوەى یاریگا

نەفتیش دۆڕا

لە یارییەکى دیکەى هەمان گەڕ، یانەى نەفتى میسان سێ خاڵى بەدەستهێنا و دوو بەیەک لە نەفتى بردەوە.

موسڵیش براوە بوو

لە یارییەکى دیکەى ئەمڕۆدا، یانەى موسڵ لە بەسرەوە بە سێ خاڵەوە سەرکەوتنى نووسیەوە کاتێک بە گۆڵێکى بێوەڵام لە کارەباى بردەوە.