کۆنگرێسمانێکى ئەمریکى: هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان خستە بەردەم گورگەکان

کەناڵ8 24/01/2026
فرانک پالۆنى، کۆنگرێسمانێکى ئەمریکى لە حیزبى دیموکراتەکان
فرانک پالۆنى، کۆنگرێسمانێکى ئەمریکى لە حیزبى دیموکراتەکان

فرانک پالۆنى، کۆنگرێسمانێکى ئەمریکى لە حیزبى دیموکراتەکان، ڕەخنەى توند لە بڕیارەکانى ئیدارەى ترەمپ دەگرێت و دەڵێت هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان کە مەبەستى هێزەکانى سووریاى دیموکراتە "خستە بەردەم گورگەکان".

پێشهاتەکانی سووریا جێگەی نیگەرانیە

فرانک پالۆنى، لە تۆڕى ئێکسەوە ڕایگەیاند، پێشهاتەکانى سووریاى جێگەى نیگەرانین، گوتى "هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان لە شەڕی دژی تیرۆر خستووەتە ناو گورگەکانەوە".

ترەمپ هاوڕێیەکی خراپە

فرانک پالۆنى، گوتیشى "لە خیانەتکردن لە هاوپەیمانانی ناتۆ کە یارمەتیان داین لە جەنگی سارددا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و شانبەشانی ئێمە لە ئەفغانستان شەڕیان کرد، تاوەکو دەگاتە جێهێشتنی ئەو شەڕڤانانەی کە یارمەتیدەرمان بوون لە شکستپێهێنانی داعش، ترەمپ دووبارە و سێبارە پیشانى دەدات هاوڕێیەکی خراپە".

داواکردن بۆ لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئەمریکا

ئەو کۆنگرێسمانە داواش دەکات لەبەرامبەر سیاسەتی "بێباکانەى" دەرەوەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئیدارەی ئێستاى ئەمریکا بکرێت.

کەناڵ8

24/01/2026