ڕەنگدانەوەى هەڵمەتێکى کەناڵ8 لە میدیا جیهانییەکان

هەڵمەتێکى کەناڵ8 بەناوى شکۆى کەزى و ڤیدیۆى کچە بێژەرێکى کەناڵەکە دەبێتە باس و خواسى میدیا جیهانییەکان و سەرنجى دەخرێتەسەر.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی چەکدارێکی سووریا

لە دواى بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆى چەکدارێکى سووریا کە کەزى کچە شەڕڤانێکى کوردى بەدەستەوەیە و بێڕێزى دەکات، کەناڵ8 هەڵمەتێکى بەناوى شکۆى کەزى ڕاگەیاند و هەڵمەتەکە لەناو سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە.

بووە باسوخواسی میدیا جیهانییەکان

هەڵمەتەکەی کەناڵ8 بوو بە باس و خواسی میدیا جیهانییەکان و لە بوڵتەن و بەرنامەی زۆرێک لە کەناڵەکانەوە، سەرنج خرایە سەر هەڵمەتەکە و کەناڵەکە، لەوانە کەناڵی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی و لۆ باغیسیانـی فەڕەنسی.

پرچ کەزیکردن لە جیهان و کوردستان

هەر لە سایەی ئەم هاشتاگەدا کە کەناڵ8 وەکو دەستپێشخەریی ڕایگەیاند، هەزاران ژنى سیاسەتمەدار و هونەرمەند و ڕۆشنبیر لە هەر چوار پارچەى کوردستان و جیهان لە نەتەوە و ئایینى جیاواز بەدەم هەڵمەتەکەى کەناڵ8ـەوە هاتن و پرچی خۆیان کەزی کرد و هۆنییانەوە.