داوا ده‌كرێت فه‌ڕه‌نسا له مۆندیالى 2026 بكشێته‌وه
سه‌رۆكى فیدراسیۆنى تۆپى پێی فه‌ڕه‌نسا پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كانى وڵاته‌كه‌ى قسه ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تى ده‌كاته‌وه به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى دۆناڵد ترامپه‌وه، له مۆندیالى 2026 بكشێنه‌وه.
"نابێت فەڕەنسا بەشداری بکات"
ئاژانسى هه‌واڵى روسیا توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیریك كۆكرێل، ئه‌ندام په‌رله‌مانى یه‌كێك له پارته سیاسیه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان داواى كردووه، حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا، فیدراسیۆنى تۆپى پێی وڵاته‌كه رابسپێرێت كه به‌شدارى مۆندیالى 2026ى ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك نه‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته خراپه‌ى دۆناڵد ترامپ په‌یڕه‌وى ده‌كات.
"ئەمریکا دەر بکەن"
كۆكرێل، داوایه‌كى ئاڕاسته‌ى فیفاش كردووه و داواى لێكردوون، مافى میوانداریكردنى یارییه‌كانى مۆندیالى 2026 له ئه‌مریكا بسه‌ندرێته‌وه و ته‌نها له هه‌ردوو وڵاتى كه‌نه‌دا و مه‌كسیك به‌ڕێوه بچێت.
"ناکشێینەوە"
له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى فه‌ڕه‌نسا، فیلیپ دیالۆ، سه‌رۆكى فیدراسیۆنى تۆپى پێی فه‌ره‌نسا ره‌تیكرده‌وه هیچ بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ كشانه‌وه له مۆندیالى 2026.
دیالۆ گوتوویه‌تى: "هه‌رگیز وه‌رزش و سیاسه‌ت تێكه‌ڵ ناكه‌ین، چونكه وه‌رزش هه‌موو چین و توێژ و ره‌نگ و ئاینه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌ڵوێستى ئێمه ڕوونه و به باشترین شێوه به‌شدارى مۆندیالى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین."
26/01/2026