بافڵ جەلال تاڵەبانى و هومام حەموودى کۆبوونەوە؛ وادەی دەستووری و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هومام حەموودى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى، کۆبوونەوەو جەختیانکردەوە لە پێویستیی پابەندبوونى لایەنەکان بە وادە دەستوورییەکان و هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە دانیشتنى یەکشەممەى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەران.
گرەنیتی هاوسەنگی وهابەشی لە وڵاتدا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق. لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەختکرایەوە لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، کە گرەنتی هاوسەنگی و هاوبەشێتی لە وڵاتدا بکات.
پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووری هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (1/2/ 2026) ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبچێت تاوەکو وڵات نەکەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە.
29/01/2026