لە هەولێر و دهۆک هەزار و 708 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
کیژان مەحمود 29/01/2026
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە شارەکانی هەولێر و دهۆک، هەزار و 708 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە لەو ژمارەیە تەنیا 674 کەسیان بەکارهێنەربوون ئەوانی دیکەیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.
یەک تۆن ماددەی هۆشبەر
ئەرکان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتیشى، "زیاتر لە 922 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری جیاواز دەستی بەسەرداگیراوە".
13 گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لەمیانی جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانراوە 13 گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.
کیژان مەحمود
29/01/2026