لە هەولێر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبرا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێستنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر لەڕێگەی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، سووتاندن و لەناوبردنی زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریی جۆراوجۆری ڕاگەیاند.
ماددە هۆشبەرەکان لە ناوبراون
ئەرکان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی هەولێر گوتى، "لەنێو ئەو ماددانەی لەناوبراون قوماش و قەمسەڵە و کڵاو هەیە کە ڕووپۆشکراون بە ماددەی هۆشبەر".
922 کیلۆ ماددەی هۆشبەر
ئەوە لەکاتێکدایە، 29ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە شارەکانی هەولێر و دهۆک، "زیاتر لە 922 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری جیاواز دەستی بەسەرداگیراوە".
هەزار و 708 تۆمەتبار
ئەو کات ئەرکان عومەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "لە هەمان ماوەدا هەزار و 708 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە لەو ژمارەیە تەنیا 674 کەسیان بەکارهێنەربوون ئەوانی دیکەیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون".
13 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان
ئەرکان عومەر ئاماژەی بەوەشکردبوو، لەمیانی جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانراوە 13 گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.
02/02/2026