كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ… ڕكابه‌رییه‌كانى دواى 41 ساڵیی
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ته‌مه‌نى گه‌یشته 41 ساڵ و 2/5 ڕۆژى له دایكبوونیه‌تى، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى، ڕكابه‌رییه‌كان قورس‌تر ده‌بن، گه‌وره‌ترین كێبركێش له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشبه‌ره‌شدا، گه‌یشتنه به گۆڵى هه‌زار.
"مانگه شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره"
ڕۆژى 2/5/1985 ئه‌و ڕۆژه بوو كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له شارى مادێراى پۆرتوگال هاته دنیاوه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه، ئه‌و یاریزانه خواستى زۆرى بۆ ڕكابه‌رى و تێپه‌ڕاندنى به‌ربه‌سته‌كان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد له فێرگه‌ى سپۆرتینگ لیشبۆنه وه‌ربگیرێت و دواتر ۆ تیپى یه‌كه‌م سه‌ر خرا، ئه‌وه‌ش بووه ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆ ببێته جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌موو یانه‌كانى جیهان و دواجار مانچێسته‌ر یونایتدى فێرگسۆن، گره‌وه‌كه‌ى برده‌وه و توانى بیباته ڕیزه‌كانیه‌وه.
"مێسى زۆر شتى له ڕۆناڵدۆ تێكدا"
له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان، ڕۆناڵدۆ هه‌موو شتێكى كرد، هه‌نگاوى به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نا مێژووى هه‌موو یاریزانه‌كانى جیهان بسڕێته‌وه، ڕیاڵ مه‌دریدیش بووه باشترین وێستگه كه یارمه‌تیده‌رى كوڕه‌كه‌ى مادێر بێت بۆ ئه‌وه‌ى تۆپى پێ بكات به ناوى خۆیه‌وه، به‌ڵام بوونى میسى له‌و سه‌رده‌مه‌دا، زۆرێك له خه‌ونه‌كانى ڕۆناڵدۆى له گۆڕ نا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه ڕاوه‌ستان و بچووكبونه‌وه‌ى، به‌ڵكو له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بوو، بالۆن دۆر و یۆرۆ و نه‌یشنزلیگ و چامپیۆنزلیگ و خوله ناوخۆییه‌كان له ئینگلته‌را و ئیسپانیا ئیتاڵیا هه‌میشه ناوى كریستیانۆیان تێدا بوو، به‌ڵام له بێبه‌ختیی ئه‌و یاریزانه، پۆرتوگال تا ئه‌م ساته نه‌یتوانیوه ململانێی ڕاسته‌قینه‌ى بردنه‌وه‌ى مۆندیال بكات، به‌ڵام كریس بێهیوا نه‌بووه و ناشبێت.
"سعودییه له سفره‌وه بۆ لوتكه"
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئێستا له سعودیه، تۆپى پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ گه‌یشتى به‌و خوله، ئامار و ژماره‌كانى تۆپى پێی له‌و وڵاته له سفره‌وه گه‌یانده لوتكه، چه‌ندین ئه‌ستێره روویان له‌و خوله كرد، كاتێك سه‌یرى چه‌ند یارییه‌كانى خولى ڕۆشه‌ن ده‌كه‌یت، وا هه‌ست ده‌كه‌یت سه‌یرى یه‌كێك له خوله به‌هێزه‌كانى ئه‌وروپا ده‌كه‌یت.
"1000 گرنگترینیانیه"
ئێستا ڕۆناڵدۆ ته‌مه‌نى بووه 41 ساڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه بۆ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێ كۆتایی ژیانى وه‌رزشیی بێت، بۆ ڕۆناڵدۆ سه‌ره‌تایه، چونكه ئه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆ له 30 ساڵى ڕابردوودا كردوویه‌تى، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بچنێته‌وه، كه گرنگترینیان گه‌یشته به گۆڵى ژماره 1000، له ئێستا 961 گۆڵى هه‌یه و ته‌نها 39 گۆڵى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بگاته به ژماره‌یه و شكاندنى ژماره‌كه‌ش ئه‌سته‌م بێت.
یه‌كێكى تر له ركابه‌رییه‌كانى ڕۆناڵدۆ دواى ته‌مه‌نى 41 ساڵیی، پیشاندانى پۆرتوگاله له مۆندیالى 2026 به ئاستێكى به‌رزه‌وه، وه‌ك چۆن مێسى له مۆندیالى 2022 له قه‌ته‌ر بۆ ئه‌رجه‌نتینى كرد.
"كۆتاییه‌كه‌ى چۆن ده‌بێت؟"
ئه‌وه‌ى له كۆتایی چله‌كانى ته‌مه‌نیدا چاوه‌ڕێی ڕۆناڵدۆ ده‌كات، كۆتاییه‌كى جوان و مانه‌وه‌یه‌تى به گه‌وره‌یی له مێژووى تۆپى پێدا، كه له بارودۆخێكى گونجاو‌دا واز له یاریكردن بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى زیدان و كروس و چاڤى و چه‌ندانى تر، واز له تۆپى پێ بهێنێت و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ناوهێنانى ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالییه، مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى تۆپى پێ به بیر هانده‌راندا بێته‌وه.
05/02/2026