تەنیا لەبەرئەوەی ئازاری نییە مەرج نییە شێرپەنجە نەبێت

گران جاف 07/02/2026
د. هاژە عەبدوڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە
د. هاژە عەبدوڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8، د. هاژە عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە، کۆمەڵێک هەڵەتێگەیشتنی سەبارەت بە شێرپەنجە ڕاست کردەوە.

هەموو گرێیەک شێرپەنجەیە؟

نەخێر، مەرج نییە هەموو گرێیەک شێرپەنجە بێت، بە گشتی گرێ شێرپەنجەییەکان لە ماوەیەکی کەمدا قەبارەیان زیاددەکات

مەرجە گرێی شێرپەنجەیی ئازاری هەبێت؟

نەخێر، هەبوونی ئازار بەهۆی دروستبوونی گرێوە پشت دەبەستێت بەو شوێنەی گرێیەکەی تێدایە، هەندێک گرێ فشار دەخەنە سەر هەستەوەرەکان و ئازار دروستدەکەن، هەندێکیشی ئەم فشارە دروست ناکەن و ئازاریان نییە. هەربۆیە نابێت چارەخواز هیچ جۆرە گرێیەک پشتگوێبخات و پێی وابێت لەبەرئەوەی ئازاری نییە، شێرپەنجە نییە.

ئایا هەموو شێرپەنجەیەک پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە؟

لە زانستی کۆندا بەڵێ، بەڵام بەگوێرەی زانستی نوێ، نەخێر هەموو شێرپەنجەیەک پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بەتایبەتیش ئەو شێرپەنجانەی لە قۆناغەکە بەرزەکاندان، چونکە پێویستە سەرەتا ئەم کەسانە دەرمان بەکاربهێنن بۆئەوەی قەبارەی گرێکەیان بچوک ببێتەوە، لە سروشتی گرێکە تێبگەین، پاشان نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

گران جاف

07/02/2026