کۆمپانیاکان گرەو لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانیان لەمساڵدا دەکەن

چوار کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا کێبڕکێی زیادکردنی خەرجییە داراییەکانیان دەکەن لە بواری ژیری دەستکرد دا، بەجۆرێک بەنیازن تەنیا لە ئەمساڵدا بەبەهای 160 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بوارەکەدا ئەنجامبدەن، ئەمەش بەرزترین بڕی خەرجیی بەرهەمهێنانە لە 10 ساڵی ڕابردووەوە.

کێبڕکێى تووند لە نێوان چوار زەبەلاحەکەى جیهان

هەر یەک لە کۆمپانیاکانی (مێتاپلاتفۆرم، ئەمازۆن، ئەلفابێت و مایکرۆسۆفت)، لە کێبڕکێیەکی تووند دان لەسەر بەرهەمهێنانەکانیان لە بواری ژیری دەستکرد دا.

خەرجى ساڵانە بۆ 135 ملیار دۆلار

کۆمپانیای مێتاپلاتفۆرم ڕایگەیاندووە، پلانی هەیە بڕی خەرجییەکانی ساڵانەی زیاد بکات بۆ 135 ملیار دۆلار، ئەمەش زیادبوونی 87٪ـی ڕێژەی خەرجییەکانی کۆمپانیاکەیە.

ئەمازۆن زەمى هەیە و دەیگەیەنێتە 200 ملیار دۆلار

هاوکات کۆمپانیای ئەمازۆن بەخێرایی ئەو ژمارەیە تێپەڕاند و ڕایگەیاند لە پلانیدایە 200 ملیار دۆلار بۆ خەرجییەکانی زیاد بکات.

ئەلفابێتیش دەیگەیێنێتە 185 ملیار دۆلار

ئەوە لە کاتێکدایە کۆمپانیای ئەلفابێت لە هەفتەی رابردوو وەبەرهێنەرانی سەرسامکرد بەوەی ڕایگەیاند، بە بڕی 185 ملیار دۆلار خەرجییەکانی زیاد دەکات لە بوارەکەدا.

مایکرۆسۆفت بەرزیدەکاتەوە بۆ 105 ملیار دۆلار

هەروەها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاتووەتە نێو مەیدانەکەوە 66٪ بازدانێکی گەورەی ڕاگەیاند لە زیادکردنی خەرجییەکانیدا بە بڕی 105 ملیار دۆلار.

%60ـى جیاوازە

سەرجەم ئەم زیادکردنانەش بەراورد بە ساڵی 2025 60٪ـیان زیاترە و ڕەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونەکانی خێرایە لە ژیریی دەستکرددا.

سەلماندنى باڵا دەستى

گەیڵ لوریا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای دی ئەی دەیڤدسۆن، بە بلومبێرگ-ی گوتووە:" چوار کۆمپانیاکە بەهێزێکی گەورەوە خۆیان بۆ داهێنانی نوێ ئامادە دەکەن و هیچ کامییان ئامادەی دۆڕان و بەجێمان نین و هەریەکەیان دەیەوێت باڵادەستی و توانای خۆی لە بوارەکەدا بسەلمێنێت".

لەبەرامبەردا داهێنان لە کەرتەکانی دیکەی وەک، ئۆتۆمبێل، هێڵی شەمەندەفەر، کەرتی وزە، کارەبایی و چەندین بواری دیکە کە بە نزیکەیی 21 کۆمپانیان کە لەو بوارەدا کاردەکەن بەگشتی خەرجییەکانیان پێکەوە بەنزیکەیی دەگاتە 180 ملیار دۆلار لە ساڵی 2026دا.