کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى ئیدارەى دەوڵەت بەبەشدارى بافڵ جەلال تاڵەبانى دەستیپێکرد
دانیار فاروق 08/02/2026
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کاتژمێر 8:30 خولەکى ئەمشەو، کۆبوونەوەى ئیدارەى دەوڵەت لە شارى بەغداد، بە بەشدارى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستیپێکرد.
ئامانجى کۆبوونەوەکە
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتلە کۆبوونەوەدان و ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانە.
وەک لایەنى سەرەکى ناو هاوپەیمانێتییەکە بەشدارە
بەگوێرەی زانیارییەکانى کەناڵ8، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک لایەنێکى سەرەکى ناو هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەت، بەشداریی لە کۆبوونەوکەدا کردووە.
دانیار فاروق
08/02/2026