جامی جیهانی بێلانەکان
ئارەزوو مەحموود
جامی جیهانی بێلانەکان (Homeless World Cup) خولێکی ساڵانەی تۆپی پێیە کە لە ساڵی 2003 دامەزراوە ، بۆ ئەوەی وەرزش بەکاربهێنرێت وەکوو ئامێرێکی کۆمەڵایەتی بۆ یارمەتیدانی بێلانەکان و گۆڕینی بیر و باوەرەکان لەسەر ئەوەی بێلانەکان چۆن دەتوانن لە ژیاندا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سەرکەوتوبن ، ئەم بەرنامەیەکاریگەری لەسەر زیاتر لە 1.3 ملیۆن کەس هەبووە .
بەشداربوو دەتوانێت یەکجار لە ژیاندا لە جامی جیهانی بێلانەکان بەشدار بێت. ئەم بەرنامەیە کاریگەری هەبوە لەسەر یارمەتیدانی 100 هەزار کەس لە جیهان و بەشێوەیەکی فەرمی تا ئێستا (٧٠ ) ووڵات لە جیهاندا بەشداری ئەم جامە دەکەن و سوودی لێدەبینن ساڵانە .
بەشداربوو دەتوانێت سەردانی وڵاتانی جیهان بکات و کلتورە نوێکان تێبگات ، ئەم بەرنامە ٢٣ ساڵدا لە هەموو جیهان گەشتوگوزاری کردووەوە : پاریس، ریو دی جان ، کایپ تاون، میلان، ئەدنبرە، ئەمستردام، ملبورن، سانتیاغو، و سیئۆڵ و هتد .

ئامانج: کۆتایی هێنانی بێلانەکان بە بەکارهێنانی تواناکۆمەڵایەتیەکانیان و دروستکردنی باوەربەخۆبوون و هاوبەشکاری لەناویاندا .
بەشداربوان : کەسانی بێلانەو ماڵ و پەنابەرەکان،یان کەسانی ناو خانەکانی ڕاهێنان.
سیستەمی یاری:
یارییەکی خێرایەو لە نێوان دوو تیمی ( چوار )کەسی بەرێوە دەچێت .
هەر تیمێک ( هەشت ) یاریزانی هەیە چوار یاریزانی سەرەکی و چوار یاریزانی یەدەگ
یەک داوەر داوەری یاریەکە دەکات
کاتی یاریەکە (١٥) خولەکە بۆ (دوو) گێم و هەر گێمێک (٧) خولەکەو (یەک ) خولەک پشوی نێوان گێمەکانە .
نابێت یاریەکان بە یەکسانی کۆتاییان پێبێت بۆ ئەومەبەستە ئەگەر دوو تیم یەکسان بوون ئەوا بریاری لێدانی راستەوخۆ دەدرێت .
کاریگەری پشتیوانی FIFA: لە ساڵی 2024 فیفا بەرەسمی بەشدارە لەهاوبەشی و هاوکاری ئەم جامە .
کاریگەری کۆمەڵایەتی: ڕاپۆرتی Inside FIFA دەڵێت ئەم بەرنامەیە تەنها سەرکەوتن و شکستی نەبوە بەڵکو بەرەوپێشبردنی ژیان و پێشکەشکردنی هەڵبژاردنە نوێکانە لەبواری وەبەرهێناندا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە
14/02/2026