محەممەد حاجی مەحمود: ئومێدەوارم هەموو حیزبەکان بەیەکەوە کۆببینەوە
کیژان مەحمود 17/02/2026
لەبارەی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو کۆبوونەوەیەک و یەکبینینێک باشە و ئومێدەوارن هەموو حیزبەکان بەیەکەوە کۆببنەوە بەوپێیەی سێ ساڵە کۆبوونەوەی لەو شێوەیە نەکراوە.
کورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی
محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد، ژمارەی کوردان لە جیهاندا زیاتر لە 50 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لەناوناچێت و هەنگاوی باشتر دەنێت و لە ئەنجامدا دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی
ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
لەبارەی ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە کارەسات ناوی برد و گوتی، ئەوەی ڕوویدا بەهۆی باوەڕبوونیان بووە بە دروشمی "پێکەوە ژیان و برایەتی گەلان" کە بەبۆچوونی ئەو ئەو شتە بوونی نییە و ڕۆژئاوای کوردستان پشتیان بەستووە بە ئەمریکا و ئەوەش ئەنجامەکەی بووە.
کیژان مەحمود
17/02/2026