برایان برۆبی: بەردەوام داوای پارەیان لێدەکردم

برایان برۆبی هێرشبەری یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی، وەرزی ڕابردوو لە یانەی ئەیاکسی ئەمستەردامی هۆڵندییەوە ڕووی کردە پرێمەرلیگ، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەو کێشانە دەکات کە مافیاکان بۆیان درووست کردووە، نزیک بووە ژیان خۆی و خانەوادەکەشی لەدەستبدات.

لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میرۆر، برایان برۆبی یاریزانی یانەی سەندەرلانسی ئینگلیزی باسی لەو کاتە ناخۆشانە کردووە کە لە هۆڵندا بەسەری بردووە، خەریک بووە بەهۆی تۆڕێکی مافیاییەوە ژیانی خۆی و خانەوادەکەشی لەدەست بدات.

"داوای پارەیان لێدەکردین"

برۆبی دەڵێت: "ماوەی دوو ساڵ زیاتر خۆم و خێزانەکەم وخۆشەویستەکەم لە لایەن گرووپێک مافیایەوە کرابوونە ئامانج و بەردەوام هەڕەشەی کووشتنیان لێدەکردین بۆ ئەوەی پارەمان لێوەربگرن ."

"لە سەندەرلاند زۆر ئاسوودەین"

برۆبی بەردەوام بوو لە قسەکانی و گوتی: "بەردەوام لەناو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆردا دەژیاین، بەڵام دواتر پۆلیس مافیاکانی دەستگیر کردوو، سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندن، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئێـمە و خەڵکانی دیکە ئەنجامیان دابوو، ئێستا لە سەندەرلاند خۆم و خێزانەکەم هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەین و ژیانێکی زۆر خۆش بەسەر دەبەین."

ئامارەکانی برۆبی

برۆبی ساڵ ڕابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵندییەوە پەیوەندی بە یانەی سەندەرلاندەوە کرد، لە 23 یاریی یانەکەی لەم وەرزەدا بەشداریی کردووە، شەش گۆڵ و یەک ئەسیستیشی تۆمارکردووە.