گروپێکی داعش هەوڵی دروستکردنەوەی ڕێکخستنەکانیان داوە لە هەرێمی کوردستان
لە کاتێکدا موسڵمانانی کوردستان لە پێشوازی مانگی رەمەزانی پیرۆزدان و سەرقاڵی ئەوەن ئەم مانگە بە خواپەرستی و عیبادەتەوە بەسەر بەرن، بەڵام زۆرجار لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمی و عێراقی ئەو گروپانەی لەژێر ناوی ئیسلامدا کاری توندرەوی دەکەن بە تایبەت هەندێک جار لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا و پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام بەکار دەهێنن بۆ گیانی هاونیشتمانیانی خۆیان.
چالاکی دژی هاوڵاتیانی خۆیان
بەڵام ئایا ئایینی ئیسلام بەو شێوەیەیە؟ ئایا کار و چالاکی گروپەکانی وەک قاعیدە و دواتر داعش کە بە توندتیرین شێوە کار و چالاکی خوێناوییان ئەنجامدا لە دژی هاوڵاتیانی خۆیان، ئایا ئایینی ئیسلام دەخوازێت وا بکەن؟
هەوڵی شێواندنی پیرۆزی ئایینی ئیسلام
هەندێک جاریش دەگوترێت ئەم کار و چالاکی ئەم گروپانە بۆ ئەوەیە، کە پیرۆزی ئایینی ئیسلامی بشێوێنرێت.
بەرپەرچدانەوەی ئەو گروپە توندرەوانە
بۆ بەرپەرچدانەوەی چالاکی ئەم گروپە توندڕەوانە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستا، بە هەماهەنگی دەزگا پەیوەندارەکان، بەردەوام بەرپەرچی چالاکی و جموجوڵی ئەم گروپانە دەدەنەوە.
بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە بەرنامەی تارگێت میوانداری هەریەکە لە عەقید کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، د- محەمەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فتوای سلێمانی کردووە.
18/02/2026