دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا و دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی تیرۆریستەکاندا گرت و چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیشیان لە ناوبرد.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەش
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە و ئامانجەکانی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە
ئۆپراسیۆنەکە بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و لەناوبردنی مەترسییەکانی هەر شانەیەکی نوستوو و چالاکی تیرۆرستان.
لەناوبردنی حەشارگەی تیرۆریستان
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دەستبەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی لۆجستی کە لەلایەن تیرۆرستانەوە بەکاردەهات، ژمارەیەکی تەقەمەنی دەستبەسەردابگیرێت و چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانیش لەناوببرێت.
19/02/2026