ئێران: ئەگەر هەیە لە نێوان ئێمە و ئەمریکا هاوکاری لە بواری گاز و نەوت ڕووبدات
وەزیری نەوتی ئێران بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان تاران و واشنتن رایگەیاند، "ئەگەری هاوکاری لە بواری گاز و نەوت لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا هەیە".
ئەگەرى هەموو شتێک لە ئارادایە
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران، بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاندووە، وەکچۆن هەموو شت ئەگەری هەیە ڕوو بدات، بە هەمانشێوە ئەگەری دروستبوونی هاوکاریی نێوان تاران و واشنتن لە بواری گاز و نەوتدا هەیە.
گریمانە و ئەگەر
وەزیری نەوتی ئێران، لەبارەی ئەوەی کەی ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕایگەیاند، "هێشتا بڕیارێکی لەو جۆرە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
تەوەری بەرژەوەندیی هاوبەش لە دانوستانەکان
پێشتر حەمید قەنبەری، جێگری بەڕێوەبەری بەشی دیپلۆماسیی ئابووری لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، "تەوەری بەرژەوەندیی هاوبەش لە کێڵگە گازی و نەوتییەکان و وەبەرهێنانی کانزاکان و تەنانەت کڕینی فڕۆکەش لە دانوستانەکاندا جێگەیان کراوەتەوە".
20/02/2026