فەهمی بورهان: دژی بڕیارە سیاسییەکانی سەرژمێرین
کیژان مەحمود 22/02/2026
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق دەرئەنجامێکی خراپی هەبووە، ئەوان دژی ئەنجامدانی سەرژمێری نەبوون، بەڵکو دژی ئەو بڕیارە سیاسییانەن لە پشت ئەو سەرژمێرییەوە دەدرێن.
پابەندنەبوونی بەغداد بە بڕیارەکان
بەگوتەی فەهمی بورهان، نیگەرانییەکانیان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەتی عێراق پابەندی هیچکام لەو 4 بڕیارە نەبووە کە پێش ئەنجامدانی سەرژمێری داویەتی.
مەرج بۆ چوونی کورد بۆ بەغداد
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کردووە و دەڵێت، کاتی موجامەلە تێپەڕێوە و دەبێت هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا مەرج دابنێت، ئینجا بچێتە نێو حکومەتی عێراقەوە.
کیژان مەحمود
22/02/2026