بە هەوڵی پارێزگاری کەرکوک و فراکسیۆنی یەکێتی کێشەی گەرەکی نەورۆز چارەسەر کرا
ناوە ناوە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرکوک دەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان، جارێک بۆ خاک و زەوی و کشتوکاڵی جوتیاران، جارێک بۆ گەڕەکە کورد نشیینەکان، باس لەوە دەکرێت هەمیشە سوپا لە پشتی عەرەبی هاوردەوەیە لە شاری کەرکوک.
سەرهەڵدانەوەی کێشەی گەرەکی نەورۆزی کەرکوک
لە گەڕەکێکی نەورۆزیش جارێکی دیکە گرفتی گەڕەکەکە سەریهەڵدایەوە، ئەویش کاتێک چەند ئەفسەرێکی سوپای عێراقی دەچنە ئەو گەڕەکە و دەیانەوێت لە چەند ماڵێک نیشتەجێ ببن، ئایا بە دیاریکراوی گرفتی گەرەکی نەورۆز چییە؟
خاوەندارێتی گەڕەکەکە
خاوەندارێتی گەڕەکەکە بۆ کێ دەگەڕێتەوە؟ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە کورد لەو گەڕەکە نیشتەجێن، باس لەوە دەکرێت خانووەکانی ئەو گەرەکە بۆ ئەفسەرو پلەدارەکانی سوپای بەعسی لەناوچوو دروستکراون، ئەو سوپایەی لەوێ کوردی دەچەوساندەوە.
پارێزگار مەیدانی کێشەکەی چارەسەر کرد
ئێستا جارێکی دیکە دەیەوێت، ئەو گەرەکە بە کورد چۆڵبکات، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیش، پارێزگاری ئەو شارە خۆی بەشیوەیەکی مەیدانی دەچێتە شوێنەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندارەکان، سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتە دەبیت.
کێشەکە چۆن چارەسەر دەکرێت؟
لە ڕووی یاساییەوە ئەم کێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت، کەی دەبێت لەگەڕەکێکی کوردی سوپای عێراق دەستوەردان نەکات، ئیتر کورد بە ئارامی بژی، یان جوتیارانی کورد زەوییەکانیان بێ ترس بکێڵن و ئاوەدانی بکەنەوە.
گفتوکۆی ئەم بابەتانە لە بەرنامەی تارگێت دەکەین بە میوانداری نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
22/02/2026