وەزارەتی پلاندانانی عێراق: زیاد لە هەشت ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراقدا هەیە

یەکێک لە گەڕەکە زیادرۆکانی شاری بەسرەی باشووری عێراق
یەکێک لە گەڕەکە زیادرۆکانی شاری بەسرەی باشووری عێراق

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، زیاد لە هەشت ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراقدا هەیە و لەو بڕەشە 1.3٪ـی ڕێکنەخراوە و حکومەتیش بەردەوامە لە چارەسەرکردنی موڵکی زیادەڕۆ و تەجاوز.

100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زیادڕۆ هەیە

ژمارەی ئەو شوێنە نیشتەجێبوونانەی ڕێکنەخراوە یاخود زیادەڕۆیە زیاترە لە 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و زیاد لە 600 هەزار کەس تیایدا نیشتەجێن.

ڕەشنووسی یاسای خانوو و موڵکی زیادەڕۆ پەسەند نەکراوە

عەبدولزەهرە هەنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، پرسی موڵك وزەوی زیادەڕۆ زیادی کردووە ئەوەش بەهۆی زیادبوونی دانیشتووانەوە، هەرچەندە ڕەشنووسی یاسای خانوو و موڵکی زیادەڕۆ ئامادەیە و تاوەکو ئیستا نەتوانرە حکومەتە یەک لە دوا یەکەکان پەسەندی بکات.

چارەسەرکردنی کێشەکە کاتی زۆری دەوێت

ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەری کردنی پرسی خانوو و موڵکی زیادەڕۆ کاتی زۆری دەوێت چونکە بەشێکی زۆریان زەوی موڵکی دەوڵەتە و ناوچە کشتوکاڵییەکان کراون بە شوێنی نیشتەجێبوون و بەشێکی زۆریان وەک زیادەڕۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کۆتا سەرژمێری

وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، بەگوێرەی کۆتا ئاماری سەرژمێری ژمارەی هەشت ملیۆن و 87 هەزار و 221 یەکەی نیشتەجێبوون هەیە.