لە ڕۆژئاوای تورکیا فڕۆکەیەکی F-16 کەوتە خوارەوە
لە پارێزگای باڵکئەسیری ڕۆژئاوای تورکیا فڕۆکەیەکی فڕۆکەیەکی F-16 کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا. وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکرد.
لە کاتى ئەرکدا بووە و فڕۆکەوانەکە گیانى لەدەستداوە
ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر، ئاماژەی بەوەکرد فڕۆکەکە سەربە دەستەی فڕۆکەکانی بنکەی ئاسمانیی ژمارە نۆ بووە و لەپاش فڕینی بە ماوەیەکی کەم لە کاتی ئەرکدا کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەوانەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
لەسەر ڕێگەى ئیستەنبوڵ- ئیزمیر
فڕۆکەکە لە سنووری شارۆچکەی کارەسی لە ناوچەیەکی لەسەر ڕێگای سەرەکی ئیستانبوڵ-ئیزمیر کەوتووەتە خوارەوە و پارچەکانی دۆزراوەتەوە.
پەیوەندى بێتەل بە فڕۆکەکە پچڕاوە
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 00:56ـی بەرەبەیانەوە، پەیوەندیی بێتەل بە فڕۆکەکەوە پچڕاوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا بۆیان دەرکەوتووە، فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە.
بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە دەکرێت
باسی لەوەشکردووە، هۆکاری ڕووداوەکە دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکان دەردەکەوێت و وەک وەزارەتی ناوخۆش لە نزیکەوە چاودێریی سەرجەم لایەنەکانی لێکۆڵینەوەکە دەکەن و لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەدا لە هەماهەنگییدان.
25/02/2026