یونسکۆ: ژیریی دەستکرد مەترسییە بۆسەر بەرهەمهێنانی کولتووری
لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ بەرەوپێشچوونی خێرای ژیریی دەستکرد و هەڵکشانی مەترسییە ئابوورییەکان، کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی کولتووریی دروستدەکەن.
کاریگەرییەکان نەرێنیین لەسەر کولتوور
لە ئاستی ئەنجامدانی داهێنان و بەرەوپێشچوونی کولتووریی لە داهاتوودا، ڕێکخراوی یونسکۆ نیگەرانە؛ ژیریی دەستکرد نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکە، لە داهاتوودا ئەم تەکنەلۆجیایە، بەشێوەیەکی نەرێنی، کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی کولتووریی دروستدەکات.

بەرهەمهێنانی دەنگیی و وێنەیی کاریگەرن
لەچوارچێوەی ڕاپۆرتەکەدا، یونسکۆ کار دەکات بۆ "ڕێکخستنەوەی پێکهاتە سیاسییەکان بەمەبەستی داهێنان"، کە نموونەکانی لە 120 دەوڵەت و زیاتر وەرگرتووە و گۆڕانکارییە خێراکانی لە بواری کولتوور تاوتوێ کردووە، بەدیاریکراوییش لە بوارەکانی موزیک و بەرهەمهێنانی دەنگیی و وێنەیی، هاوتای بەرهەمە تەکنەلۆجییەکان.

داهات کەمدەبێتەوە
لە دەرئەنجامی ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو: بەرهەمهێنەر و داهێنەرەکان، لە داهاتوودا داهاتێکی کەمتریان بۆ دەگەڕێتەوە، بە هۆکاری زیادبوونی ژیرییە دەستکردەکان، موزسیانەکان بەڕێژەی %24 داهاتیان کەمدەبێتەوە، لە هەمان کاتدا، ئەوانەی لە بەرهەمهێنانی وێنەیی کار دەکەن، ڕێژەکە %21 دەبێت و تێکڕای گۆڕانکارییەکانی تاوەکو ساڵی 2028 ڕوودەدەن.

26/02/2026