بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم: دەبێت عێراق لە ئاگری شەڕ بەدووربگیرێت

کەناڵ8 28/02/2026

لە بەغداد سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق کردەوە.

کۆبوونەوەی لووتکە لە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە. لەم دیدارەدا د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوو.

تاوتوێکردنی مەترسییەکان

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ باسکردنی ئاڵۆزی و شەڕەکانی ناوچەکە و ئەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی عێراق دەبنەوە بەهۆی ئەو گرژییانەوە.

هەڵوێستی هاوبەش؛ عێراق تێوەنەگلێت

هەردوو سەرکردە لەسەر خاڵێک کۆک بوون کە گرنگترینیان بریتی بوو لە:

دوورخستنەوەی عێراق لە هەر شەڕ و ململانێیەک.

کارکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان تەنها لە رێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە.

کەناڵ8

28/02/2026