كێ به‌رپرسه له شەڕ و ئاژاوه‌ى ناو یاریگاكانی کوردستان؟
له زۆربه‌ى یاریگاكانى جیهاندا، شه‌ڕ و ئاژاوه هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام ده‌كرێت ڕێژه‌كه‌ى كه‌م بكرێته‌وه و نزیك بكرێته‌وه له سفر، كه ئێستا شه‌ڕ و ئاژاوه‌ى ناو یاریگاكانى جیهان زۆر كه‌مى كردووه، به تایبه‌تى له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ڵام له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان بوونى هه‌یه.
له هه‌رێمى كوردستانیش، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌رزش و یاریگامان هه‌یه، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ش بوونى هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه ڕێژه‌كه‌ى زۆره و كه‌م هه‌فته‌ى خوله‌كانى تۆپى پێی كوردستان هه‌یه، دیمه‌نى ناشرینى ئاژاوه‌ى هانده‌ران و ته‌نانه‌ت یاریزانان و ستافى هونه‌رى و كارگێڕیی یانه‌كان نه‌بینین، تا ئێستاش هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده ناشرینه، شكستى هێناوه، چونكه چاره‌سه‌ره‌كان ڕیشه‌یی نین و ته‌نها سه‌رزاره‌كین.
هۆكارى سه‌ره‌كى مانه‌وه و زیادبوونى كێشه‌ى ناو یاریگاكان، جگه له فیدراسیۆنى تۆپى پێی كوردستان، هیچ كه‌سێكى تر به‌رپرس نیه لێی، به تایبه‌تى كابینه‌كانى پێشووى ئه‌و فیدراسیۆنه كه ئاوێكى خراپیان رشتووه و ئه‌سته‌مه به ئاسانى به‌م براده‌رانه‌ى ئێستاى ناو فیدراسیۆنه‌كه، كۆ ببێته‌وه.
له ساڵانى ڕابردوودا، كاتێك شه‌ڕ و ئاژاوه ڕووى ده‌دا، فیدراسیۆنى تۆپى پێ زۆر به توندى ده‌هاته سه‌ر خه‌ت و به بێ بیركردنه‌وه، سزایه‌كى قورسى ڕا ده‌گه‌یاند (سڕ كردن بۆ یه‌ك ساڵ، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆى نیه بێته ناو یاریگا، بۆی نیه جارێكى تر شه‌ق له تۆپى پێی كوردستان هه‌ڵ بدات، سزاى ماددى به 5 ملیۆن دینار و چه‌ند سزایه‌كى تر..)، ئه‌مه له سه‌ره‌تادا هانده‌ران و یانه‌كانى ده‌ترسان و تا رادده‌یه‌ك كێشه‌كان كه‌مى ده‌كرد، به‌ڵام دواى چه‌ند مانگێك هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه ده‌بوه‌وه، سزاى ڕاگرتنى ساڵه‌كه ده‌بوو به دوو مانگ، سزاى 5 ملیۆنه‌كه ده‌بوو به 100 هه‌زار، ئیتر كاره‌كه واى لێهاتبوو كه‌س متمانه‌ى به سزاكانى فیدراسیۆنه‌كه نه‌مابوو، بۆیه هه‌ستێك به یاریزانان و یانه‌كان و هانده‌ران درابوو كه شه‌ڕى خۆت بكه و دواتر به ته‌كلیفى حزبێك یان به‌رپرسێك، هه‌موو كێشه‌كانت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بووه هۆى زیاتر خراپبوونى دۆخه‌كه.
ئێستا تۆپه‌كه له یاریگاى ئه‌م فیدراسیۆنه تازه‌یه‌ى تۆپى پێی كوردستانه، ئه‌گه‌ر دڵسۆزى وه‌رزشى كوردستانن، ئه‌گه‌ر دڵسۆزى ڕۆڵه‌كانى ئه‌م نیشتمانه‌ن، خاوه‌نى قسه‌ى خۆتان بن، كاتێك سزایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن، سوور بن له‌سه‌رى و هیچ كه‌س و لایه‌نێك و دیوه‌خانێك په‌شیمانتان نه‌كاته‌وه، ئه‌و كاته‌ش بڕیاره‌كانتان سه‌نگ و قورسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له ترسى سزاكانیش بێت، ده‌توانرێت ئاژاوه‌ى ناو یاریگاكان كه‌م بكرێته‌وه و ورده ورده بیگه‌ینینه خاڵى سفر و هاوشێوه‌ى یاریگاكانى ئه‌وروپا كه هیچ به‌ربه‌ستێك له نێوان یاریگا و هانده‌ران نیه و كه‌مترین ئاژاوه‌ش ده‌بینین.
28/02/2026