دەزگای ئاسایشی هەرێم: هێرشەکەی گردی ڕیعایە درۆنی بووە
کەناڵ8 03/03/2026
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو ٢٠٢٦/٣/٣کاتژمێر ١٠:٢٠دەقیقە، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لەسلێمانی کە ناسراوە بە گردی ( UN )کرایە ئامانج.
زیانی مرۆیی نەبووە
دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کە هێرشی درۆنی بووە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.
لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
کەناڵ8
03/03/2026