یونسکۆ: پێگە کەلەپوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسییان لەسەرە
نیگەرانییەکانی ئاژانسی یونسکۆی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زیادیان کردووە، هەڵکشانی هێرشی درۆنیی و بۆردومانەکان، هاوتای لێدان لە وڵاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وایان کردووە پێگە کەلەپوورییەکانی ناوچەکە لەژێر مەترسیی لەناوچووندا بن.

کۆشکی گوڵستان زیانی بەرکەوتووە
هێرشەکانی سەر تاران، مەترسییان لەسەر پێگە کەلەپووریی و مێژووییەکانی شارەکە دروستکردووە، پێگەیەکی وەکو کۆشکی گوڵستان، بەهۆی کاریگەریی بۆردومانەوە زیانی بەرکەوتووە؛ کە یەکێکە لە دیارترین پێگە کەلەپوورییەکانی شارەکە و گرووپێک لە باڵەخانە شاهانەییەکان لەخۆدەگرێت.

"کەس زیان بە پێگەکان نەگەیەنێت"
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەدات، "هەموو لایەنەکانمان لە پێگە و شوێنی کۆشکی گوڵستان ئاگادار کردەوە، داوامان کرد کەس زیان بەم مۆزەخانەیە نەگەیەنێت."
بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە ژێر هەر بار و هەلومەرجێکدا، نابێت پێگە مێژووییەکان ببن بە قوربانیی جەنگ و وێران بکرێن و سزای توندی لەسەرە.
04/03/2026