لە کۆیە بارەگا سەربازییەکانى پارتى ئازادى کوردستان بۆردوومان کران
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگا سەربازییەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە سنووری قەزای کۆیە کرانە ئامانجی بۆردومانێکی نوێ و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەو حیزبە بوونە قوربانی.
بۆردومانکردنی بارەگاکانی پاک
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2026، جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بارەگا سەربازییەکانی پارتی ئازادی کوردستان (PAK) لە سنووری قەزای کۆیە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی دەست کەناڵ 8 کەوتوون، شوێنی بۆردومانەکە بارەگای "پاکشاری سوپای میللی کوردستان" بووە کە باڵی سەربازیی ئەو حیزبەیە و ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج.
ئاماری قوربانییەکان
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای میللی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا زیانی گیانییان هەبووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لەلایەن ئەو سەرچاوەیەوە پشتڕاستکراونەتەوە، بەهۆی هێرشەکەوە 1 پێشمەرگە شەهید بووە و 3 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە.
04/03/2026