28%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجە پەیوەندییان بە 6 هۆکارەوە هەیە کە دەکرێت ڕێگرییان لێبکرێت

سێیەکی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت ڕێگرییان لێبکرێت
سێیەکی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت ڕێگرییان لێبکرێت

شێرپەنجەی مەمک بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهان و هەرێمی کوردستاندا و هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانە بەهۆی شێرپەنجەوە لە خانماندا. ڕاپۆرتە جیهانییەکانیش پێشبینیی ئەوە دەکەن لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان بەرەو هەڵکشان بچن.

پشکنینە پێشوەختەکانی شێرپەنجەی مەمک و چارەسەرە پێشکەوتووەکان دەستنیشانکردنی پێشوەختیان زیادکردووە و ڕێژەی مردنیان بەهۆی نەخۆشییەکەوە کەمکردووە، بەڵام ئەمە بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان ڕاستە و لە وڵاتە هەژارەکان هێشتا ڕێژەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەکە بەرزە.

ڕاپۆرتێکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، نزیکەی سێیەکی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مێشک لەڕێگەی دەستکاریکردنی شێوازی ژیان و خۆراکەوە دەکرێت ڕێگرییان لێبکرێت، ئەگەر بێت و لە ئاستێکی باڵادا کار بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی تووشبوون بکرێت، دەکرێت نەوەی داهاتوو بەڕێژەیەکی بەرچاو تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک کەمببێتەوە.

ئەو هۆکارانە چین کە دەکرێت خانمان خۆیانی لێ بپارێزن و تووشی شێرپەنجە نەبن؟

  1. خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی سوور
  2. بەکارهێنانی تووتن و بەرهەمەکانی (بە جگەرەکێشانی دەستی دووشەوە)
  3. بەرزیی شەکری خوێن
  4. بەرزیی پێوانەی کێش بۆ باڵا (کێشزۆر یان قەڵەو)
  5. خواردنەوەی کحول
  6. کەمیی جووڵە و وەرزش