حیزبوڵڵای عێراق کوژرانی سەرکردەیەکی ڕاگەیاند
عەدنان ئەحمەد 05/03/2026
حیزبوڵڵای عێراق دانی بە کوشتنی سەرکردەیەکیدا نا، کە شەوی چوارشەممە لە باشووری عێراق کرایە ئامانج.
کوژرانى سەرکردەیەکى باڵا
ئەبو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای عێراق، دانی بە کوژرانی عەلی حەسەن فەریجی نا، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی گرووپەکەیان.
هێرشەکە لە ناوچەى جەرفولنەسڕ بووە
چەند سەرچاوەیەک لە حیزبوڵڵای عێراقی بە فرانس پرێسیان گوتووە، سەرکردەکەیان و دوو ئەندامی دیکەیان، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک بنکەی جەرفولنەسر لە باشووری عێراق کوژراون.
بنکەکە تایبەت بە کێ یە؟
بنکەکە تایبەتە بە حیزبوڵڵای عێراقی و یەکەم شوێنی عێراق بوو، پاش هێرشەکانی سەر ئێران، کرایە ئامانج.
ئامارى کوژراوانى حیزبوڵڵاى عێراق
لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە، 15 ئەندامی حیزبوڵڵای عێراق کوژراون کە شەڕیان لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە.
عەدنان ئەحمەد
05/03/2026