چۆن یانە وەرزشییەکان لە قەیران و کێشەکان ڕزگاریان دەبێت
پ.د. ئه‌حمه‌د به‌هادین
یانه‌و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له په‌ره‌پێدانی وه‌رزش و گه‌شه‌پێدانی توانا و به‌هره‌ی وه‌رزشكاران و دروستكردنی ڕۆحی هاوكاری و هاوسه‌نگی، به‌ڵام زۆرجار ئه‌م یانانه به كێشه‌ی جیاواز، وه‌ك كێشه‌ی دارایی، به‌ڕێوه‌بردنی لاواز، كه‌مبوونی پشتیوانی یان كه‌مبوونی پلانی درێژخایه‌ن، ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته ستراتیجێکى نوێ و زانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه دابنرێت .
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له كێشه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ووردی دۆخی یانه‌كه‌یه، واته ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی زانستی كێشه‌كان دیاری بكرێن، بزانرێت هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان چین و چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشی و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه.
"پلانى درێژخایەن"
ئه‌م هه‌ڵسانگاندنه ده‌توانێت بنه‌مایه‌كی باش بێت بۆ داڕشتنی پلانی چاكسازی، دوای ئه‌وه داڕشتنی ستراتیجێكی نوێ گرنگه كه پشت به پلاندانانی درێژخایه‌ن ببه‌ستێت، ئه‌م ستراتیجییه ده‌بێت ئامانجه دیاریكراوه‌كانی هه‌بێت، وه‌ك په‌ره‌پێدانی ژێرخان، گه‌شه‌پێدانی توانا و به‌هره‌ی وه‌رزشكاران و باشتركردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن، هه‌روه‌ها گرنگه سه‌رچاوه داراییه‌كان به شێوه‌یه‌كی باش به‌كاربهێندرێن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كان به‌هێز بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی .
"بەکارھێنانى تەکنەلۆجیا"
له‌هه‌مان كاتدا گرنگه یانه وه‌رزشییه‌كان گرنگی بده‌ن به به‌كاربردنی شێوازه نوێیەكانی ڕاهێنان و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له پرۆسه‌ی ڕاهێنان و به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پێدانی كاری پسپۆڕی، ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نجام و په‌ره‌پێدانی كاریگه‌ری یانه‌كه.
ڕاگه‌یاندن یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین توخمه‌كان كه ده‌توانرێت كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی وه‌رزش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كان هه‌بێت.
"ڕاگەیاندن ڕۆڵى گرنگى هەیە"
له سه‌رده‌می ئێستادا میدیا و ڕاگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له په‌خشكردنی هه‌واڵ و زانیاری و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت به گرنگی وه‌رزش .
یه‌كه‌م ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت كێشه و كه‌م و كورتییه‌كانی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان بخاته ڕوو، كه ئه‌مه یارمه‌تی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرنگی زیاتر بده‌ن به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و هه‌وڵ بده‌ن بۆ باشتركردنی دۆخی وه‌رزش، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت پشتیوانییه‌كی باش بۆ یانه وه‌رزشییه‌كان دروست بكات، به تایبه‌تی له ڕێگای په‌خشكردنی سه‌ركه‌وتن و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، ئه‌مه هۆكار ده‌بێت بۆ زیادبوونی پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه و سه‌رنجی كۆمپانیا و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كان بۆ سپۆنسه‌ركردن و هاوكاری دارایی .
"کلتوورى باش لە ناو کۆمەڵگە"
له‌هه‌مان كاتدا میدیای وه‌رزشی ده‌توانێت ڕۆڵێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت، چونكه به ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی، ده‌توانێت كلتووری باش له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رزبكاته‌وه و خه‌ڵك هان بدات بۆ به‌شداری له چالاكییه وه‌رزشییه‌كان .
ئه‌كرێ بگوترێت كه ڕاگه‌یاندن هاوڕێی ستراتیجی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانه ، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش و پلاندار به‌كاربهێندرێت، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه و په‌ره‌پێدانی وه‌رزش به گشتى.
له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یانه‌یه‌كی وه‌رزشی به‌ستراوه به توانای ئه‌و یانه‌یه له گۆڕانكاری و گونجان له‌گه‌ڵ پێداویستیه نوێیەکان، ئه‌گه‌ر ستراتیجێکی ڕوون و زانستی هه‌بێت، یانه‌كان ده‌توانن له كێشه‌كان ڕزگار بن و بگه‌نه ئاستێكی باشتر له په‌ره‌پێدانی وه‌رزش و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له وه‌رزشكاران .
07/03/2026