قەڵەوی پاڵنەری 10%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەیە

پەیوەندیی قەڵەوی بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەوە بەهێزە و ئەگەری تووشبوون بە زیاتر لە 10 جۆری شێرپەنجە زیاددەکات. ڕاپۆرتێکی نوێ پەیوەندیی قەڵەوی بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە ڕووندەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی کە لە گۆڤاری جامادا بڵاوکراوەتەوە، ئێستا قەڵەوی لە ئەمریکا پاڵنەری 10%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەیە و بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجەش 50%ـی پاڵنەرەکە ئەم گرفتەیە.

قەڵەوی بوار بۆ خانە شێرپەنجەیەکان دەڕەخسێنێت زوو گەشە بکەن. توێژینەوەکان قەڵەوییان بە 13 جۆری شێرپەنجە بەستووەتەوە کە سەرەکیترینیان ئەمانەن: کۆڵۆن، پەنکریاس، هێلکەدان، مەمک، ناوپۆشی منداڵدان، غوددە و گورچیلە.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەنتەری ڕێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2023، زیاتر لە 40%ـی گەورەساڵان و 20%ـی منداڵان لە ئەمریکا قەڵەوییان هەبووە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە دەرکەوتووە کە دابەزاندنی کێشی جەستە بەڕێژەی 10%، کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەڵەوی لەسەر جەستە نامێنێت و کەسەکە لە قەڵەوی پارێزراو دەبێت.