دوای قسەکانی ترەمپ لەسەر پاراسیتامۆڵ، بەکارهێنانی دەرمانەکە کەمیکردووە
لە مانگی سێپتەمبەری 2025 دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی دەکرێت پاراسیتامۆڵ ببێتەهۆی ئۆتیزم، ئەم قسەیەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە جێگەی نیگەرانی لای خانمانی دووگیان و ئەو خانمانەی لەماوەی دووگیانیدا دەرمانەکەیان بەکارهێناوە.
سەرۆکەکەی ئەمریکا گوتبووی: دەرمانەکە بەکارمەهێنن و هەر نەخۆشییەکتان هەبوو زاڵبن بەسەریدا، چونکە دەرمانەکە دەبێتەهۆی ئۆتیزم و سەلامەت نییە. ئەم قسانەی ترەمپ بنەمای زانستیی تەواوی نەبووە و تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەک پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەنێوان پاراسیتامۆڵ و ئۆتیزمدا نەدۆزیوەتەوە.
سەرەڕای بێبنەمایی قسەکە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری لانسێت، لەپاش قسەکانی ترەمپەوە ئاستی بەکارهێنانی دەرمانەکە لەلایەن خانمانی دووگیانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، پاش قسەکانی ترەمپ خانمان بەڕێژەی 10% کەمتر دەرمانەکە بەکاردەهێنن.
کۆمەڵەی پزیشکانی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە ئەمریکا، بەردەوامە لە پشتگیری لە بەکارهێنانی دەرمانی پاراسیتامۆل لەکاتی دووگیانیدا و دەڵێن، یەکێکە لە سەلامەتترین دەرمانەکانی کاتی دووگیانی. ئەمەش قسەیەکی نوێ نییە و توێژینەوەی کۆکراوەی زیاتر لە دوو دەیەیە.
13/03/2026