چەند مووشەکێک ئاڕاستەى سەربازگەى کەی وەن لە سنووری کەرکووک کران

چەند مووشەکێک ئاڕاستەى سەربازگەى کەی وەن لە سنووری کەرکووک کران
چەند مووشەکێک ئاڕاستەى سەربازگەى کەی وەن لە سنووری کەرکووک کران

چەند مووشەکێک ئاڕاستەى سەربازگەى کەی وەن لە سنووری کەرکووک کران و لە نزیک بنکەى هێزەکانى فەڕەنسا لەو بنکەیە کەوتنەخوارەوە".

هێزی فەڕەنسی لێیە

پەیامنێرى کەناڵ8 گوتی، مووشەکەکان لە شوێنى مەشق و ڕاهێنانى بنکەکە کەوتنە خوارەوە کە هێزەکانی فەڕەنسای لێیە و هیچ زیانێکى گیانیان نەبوو".

دەستبەسەرداگرتنی سەکۆی هەڵدانی مووشەک

گوتیشی، دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان لە شارى کەرکووک دەستیان بەسەر سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکاندا گرت.

سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکە لە بانی خانوویەک بووە

بە گوتەى پەیامنێرى کەناڵ، "سەکۆى هەڵدانى مووشەکەکان لەسەربانى خانوویەکى تەواونەکراودا بوون و بەرلەوەى پێنجەم مووشەک بتەقێنن، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بەسەر مووشەکە نەتەقیوەکەشدا گرتووە".