شەفافیەت: داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی 50% کەمیکردووە
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سلێمانی و دەوروبەری لە ماوەی یەک هەفتەدا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە کەمتر لە 5 ملیار دینار.
داهاتی یەک هەفتە گەیشتە زیاتر لە 4 ملیار دینار
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان ئاماری داهاتی یەک هەفتەی بڵاوکردەوە. لە ڕێککەوتی 07-03-2026 تاوەکو 13-03-2026، بڕی داهاتی کۆکراوە 4,092,551,000 دینار بووە. بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە داهاتەکە 8,322,364,000 دینار بوو، بڕی داهات بە ڕێژەی 50.8% کەمی کردووە.
71%ی داهاتەکە بە نەختینە وەرگیراوە
سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکە، ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشکرای کردووە کە 71%ی کۆی داهاتەکە بەشێوەی نەختینە بووە، کە بڕەکەی دەکاتە 2,899,192,000 دینار. هاوکات بڕی 1,193,358,000 دینار بەشێوەی چەک وەرگیراوە، کە ئەمەش 29%ی کۆی گشتیی داهاتی هەفتەکەی پارێزگاکە پێکدەهێنێت.
شەفافیەت داهاتی زیاتر لە 700 فەرمانگە بڵاودەکاتەوە
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتەکانی هەرسێ گەنجینەکەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان ئاشکرا دەکات، کە داهاتی 28 وەزارەت و دەستە، 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، 516 بەڕێوەبەرایەتی و 781 فەرمانگە لەخۆ دەگرێت. ئەم پرۆسەیە بە مەبەستی چاودێریکردن و ڕێکخستنی وردی سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان لە سنوورەکەدا جێبەجێ دەکرێت.
14/03/2026