300 دیل لە پارێزگای حەسەکە ئازاد دەکرێن
کیژان مەحمود 19/03/2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەدان دیلی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ڕووداوەکانی مانگى یەک دەستگیرکرابوون، لە پارێزگای حەسەکە ئازاد دەکرێن.
لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژئاوادا دەستگیرکراون
سیامەند عەفرینى، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشى ناوخۆی حەسەکە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 300 دیل ئازاد دەکرێن و دەشڵێت، ئەو دیلانە ئەوانەن کە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوون.
کۆتایهێنان بە پرسی دیلە گیراوەکان
ئەم هەنگاوەی ئازادکردنی دیلەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و هەسەدە بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی دیلە گیراوەکان لەلایەن هێزەکانی دیمەشق و بەرقەرارکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
دیمەشقیش دەیان دیلی ئازادکردووە
پێشتریش دەیان دیلی دیکە لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە ئازادکرابوون، ئەو دیلانە لە گرژیی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسووددا دەستگیرکرابوون.
کیژان مەحمود
19/03/2026