وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین

تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵ8دا دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە قێزەونەکەی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی بریکاریان لە عێراق دەکەین بۆ سەر هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".

سەرۆکۆنەی هێرشەکانی سەر پێشمەرگە

تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئێران و میلیشیا تیرۆریستییە بریکارەکانیان لە عێراق دەکەین بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەمریکی و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".