ناوبژیوانە ترسناکەکە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە
پێرلویجی کۆلینا، کە ئێستا سەرۆکی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانە، هەمیشە بە یەکێک لە ترسناکترین و لە هەمان کاتدا باشترین ناوبژیوان ناسراوە، بەڵام لە زاری خۆیەوە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ 23 ساڵ پێش ئێستا.
گەڕانەوە بۆ مۆندیالی 2002
پێرلویجی کۆلینا، سەرۆکی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەیگێڕێتەوە و دەڵێت:
بیرمە کاتێک داوایان لێکردم ببمە ناوبژیوانی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2002 کە لە نێوان ئەڵمانیا و بەڕازیل بوو، ئەوکاتە داوام کرد هەرچی ڤیدیۆی هەردوو تیمەکە هەیە بۆم بهێنن تاوەکو پێداچوونەوەی بۆ بکەم، نزیکەی یەک ڕۆژ و نیو خۆم لە ژوورێکدا قەتیس کرد و هەرچی یاریی بەڕازیل و ئەڵمانیا هەیە تەماشام کردەوە.
پێرلویجی کۆلینا.
ناوبژیوان ئەرکی زۆر گەورەیە، دەبێت هەمیشە یەک هەنگاو لە پێشەوە بێت، بۆیە ناوبژیوان بۆ یارییە گەورەکان دەبێت ئاوا خۆی ئامادە بکات، لە ڕاستیدا هێشتا ئەوەی من کردم ئامادەبوونێکی ئاسایی بوو!.
کە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2002ـم بەڕێوەبرد و فیکەی کۆتاییم لێدا، تەماشای دەوروبەرم کرد و ساتێک وەستام تاوەکو چێژ لەو هەستە ببینم، تۆپەکەم گرتە دەستم و موچڕکە بە گیانمدا هات، ئێستاش ئەو تۆپەم لاماوە و هەڵم گرتووە.

30/03/2026