هاونیشتمانییەک لە دهۆک: دوو ملیۆن و 553 هەزار دیناری پارەی کارەبام بۆ هاتووەتەوە

ناڕەزایی هاونیشتمانيیان لە گرانی نرخی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی لە دهۆک بەردەوامە و بەهۆی نەدانی پارەوە کارەباى ژمارەیەک ماڵ بڕدراوە.

2 ملیۆن و 553 هەزار دینار پارەی کارەبا

هاونیشتمانییەک بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، بۆ سێ مانگ، دوو ملیۆن و 553 هەزار دیناری پارەی کارەبا بۆ هاتووەتەوە، واتە مانگانە نزیکی یەک ملیۆن دینار وەک نرخی کارەبا بۆ هاتووەتەوە و دەڵێت، توانای پێدانی پارەکەیان نییە و ماوەی حەوت ڕۆژە کارەباکەیان بڕاوە.

لە 40 هەزارەوە بووە بە 500 هەزار دینار

هاونیشتمانییەکی دیکەش نیگەرانەوە لە گرانی نرخی کارەبا و دەپرسێت بۆچی لەپێشتردا تەنیا 30 هەزار و 40 هەزار وەک پارەی کارەبا بۆ هاتووەتەوە، بەڵام ئێستا مانگانە لە 500 هەزار کەمتری بۆ نایەتەوە و بەگوتەی خۆی هەمان ماڵە و بە هەمانشێوەی کارەبا بەکاردەهێنێت، دەشڵێت، توانانیان نییە ئەو هەموو پارەیە بدەن.