چیرۆکى گەیشتنى عێراق بۆ مۆندیال

لە یاریی پاشکۆی جیهانیی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی مەکسیک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بووەوە و یارییەکەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، بە سەرکەوتنی شێرەکانی ڕافیدەین کۆتایی هات.

عێراق، لەسەرەتای یارییەکەوە بەهێرشبردن دەستیپێکرد و لەدوای لەدەستدانی چەند هەلێک، لەخولەکی 10 عەلی حەمادی لەڕێگەی لێدانێکی سەرەوە گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بە هەڵبژاردەکەی بەخشی، بەڵام دواتر لە خولەکی 38 بۆلیڤیا لەڕێگەی لیانۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەم، عێراق باشتر دەرکەوت و هەموو پێشبینییەکانی پێچەوانەکردەوە، کاتێک لە خولەکی 53 ئەیمەن حسێن سوودی لە ئەسیستێکی مارکۆ فەرەجی کوڕە کوردی هەڵبژاردەی عێراق کرد و گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی شێرەکانی ڕافیدەینی تۆمارکرد.

بەو ئەنجامە یارییەکە کۆتاییهات و عێراق لەدوای 40 ساڵ و بۆ دووەمجار لەمێژوودا گەیشتنی بە مۆندیال بەدەستهێنا، لە مۆندیالیش لەکۆمەڵەکەیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، نەرویج و سەنیگال دەبێتەوە.