ناسا: لە کاتی هەڵدانی کەشتيی ئارتەمیس2 پەيوەنديیان لەگەڵ کەشتيوانەکان پچڕاوە
ناسا دەڵێت لە کاتی هەڵدانی کەشتی ئارتەمیس2 بەشێوەيەکی کاتی پەيوەندييان لەگەڵ کەشتيوانەکان پچڕاوە و دواتر گرفتەکە چارەسەر کراوە و کەپسولی کەشتييەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی جيابووەتەوە.
پچڕانى پەیوەندى کەشتییەکە
جارێد ئیسحاقمان، بەڕێوەبەری ناسا لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، کەشتيوانەکان توانیویانە گوێیان لە دەنگی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن بێت، بەڵام کارمەندانی سەنتەرەکە نەیانتوانیوە گوێیان لە ئاسمانەوانەکان بێت.
گوتيشی "پەیوەندییەکان لەگەڵ تیمەکە گەڕێنراونەتەوە، ئێمە چالاکانە کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و بەردەوام ئاگادارتان دەکەینەوە".
گەشتێک بەرەو سەر مانگ
باسی لەوەش کردووە، چەند کاتژمێرێک دوای هەڵدانی کەپسولەکە لە بەشی سەرەکی کەشتييەکە جيابووەتەوە بۆ ئەوەی بچێتە سەر مانگ.
یەکەم گەشت دواى نیو سەدە
ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا مرۆڤ گەشت بکات بەرەو مانگ.
یەکەم جار نییە گرفى بۆ دروست دەبێت
ئەرکی کەشتييەکە 10 ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی یەکی نيسان بە کاتی ئەمريکا دەستپێکردووە، ئارتەميس2، چەندين جار تووشی گرفت بووە و بەهۆی کێشەی تەکنيکييەوە گەشتەکانی دواخراوە.
سەرنشینانى ناو کەشتییەکە
کەشتیوانەکان بريتين لە کریستینا کۆچ، ڤیکتۆر گلۆڤەر و ڕید وایزمانی ئەمريکی لەگەڵ کەشتیوانی کەنەدی جێرمی هانسن.
02/04/2026