لە چەند گەڕەکێکى هەولێر لافاو درووستبوو

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە پردی سەیداوای هەولێر ژێر ئاوی باران کەوت
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە پردی سەیداوای هەولێر ژێر ئاوی باران کەوت

لە چەند گەڕەکێکى شارى هەولێر لافاو درووستبوو، ئەوەش زیانى بەماڵى ژمارەیەک هاونیشتمانى گەیاند، لە پردی سەیداوەش ژمارەیەک ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتوون.

بە بارانبارینی بە خوڕ و کۆبوونەوەی ئاو

بەهۆى بارانى بەخوڕ و کۆبوونەوەى ئاو لە گەڕەکی بەختیاری و شەقامى 100 مەترى لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو چەند ماڵێکەوە ئەوەش زیانى بە ژمارەیەک هاونیشتمانى گەیاند.

چەندین ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتن

هاوکات، بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە پردی سەیداوە چەندین ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتن، ئەوەش زیانى بە ژمارەیەک هاونیشتمانى گەیاند.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە کاتی بارانبارین

بەشێک لە هاونیشتمانیانى هەولێریش بە کەناڵ8یان گوت، لەگەڵ بارينى هەر بارانێک ئاستى ئاو لە گەڕەکەکەیان بەرزدەبێتەوە و هەموو جارێکیش زیان بەر ماڵەکانيان دەکەوێت.

داوایەک لە لایەن پەیوەندارەکان

هاونیشتمانیان داواش لەلایەنەپەیوەندیدارەکان دەکەن لە ڕێگەى دروستکردنى مەجارییەوە ڕێگرى لە کۆبوونەوەى ئاو لە گەڕەکەکەیان بکەن.

پردێک ئاو بردی

ڕۆژى 31ى ئازاریش، بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، لایەکی پردی سەرکارێزان لە سنووری هەولێر ڕووخا و بەو هۆیەوە ڕێگای سەرەکی 50 گوند داخرا و هاتوچۆی هەزاران هاونیشتمانی پەکی کەوت.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی شارەوانییان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بە وردی دەرخستە بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن.

جەختی لەوەش کردەوە کە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن و چارەسەری کێشەی هاتوچۆی ئەو گوندانە بکەن بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەیان ئاسایی ببێتەوە.